نیسان 02, 2021 21:52 Asia/Tehran
  • ژەنراڵێکی تورکیا بوو بە فەرماندەری ھێزەکانی ناتۆ لە پێتەختی ئەفغانستان

ئەفسەرێکی تورک سەرکردایەتیی ھێزەکانی ناتۆ لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستانی گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم،ژەنراڵ «سەلجوقی یۆرتسیز ئوغڵو» ڕۆژی ھەینی لە ئاھەنگێکدا بە فەرمی جێگای «نیکۆلا زانلی» ، سەرکردایەتیی ھێزەکانی ناتۆ لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستانی گرتە ئەستۆ.

«ئیڤانا لۆنگێسکۆ» وتەبێژی ناتۆش لە پەڕەی توییتێرەکەی دا لە ھاوکاریی تورکیا بە ٦٠٠ چەکدارەوە لە قەواخی ئەرک بە جێ ھێنانی ناتۆ لە ئەفغانستان ڕێزی گرت.

تورکیا لەشکریانی خۆی دوای بۆمب دانانی کەسانی سەر بە ئەلقاعیدە لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینی لە ئەستەمۆڵ ڕەوانەی ئەفغانستان کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لەشکریانی تورکیا لە ئەفغانستان بە پێچەوانەی گوشاری ئەمریکا بەشداریی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان ناکەن.

سەرپەیڤ