نیسان 09, 2021 10:44 Asia/Tehran
  • کوژرانی چەند ئەندامێکی «پەکەکە» بە ھۆی ھێزەکانی تورکیا

وەزارەتی بەرەڤانیی نیشتیمانیی تورکیا ڕایگەیاند: پێنج کەس لە چەکدارانی پارتی کرێکارانی ئەم وڵاتە لە ئۆپراسیۆنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ھێزی ئاسمانیی تورکیا لە باکووری عێراق کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «تی ئاڕ تی»، وەزارەتی بەرەڤانیی نیشتیمانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا وتیشی: ئەم ھێرشە ئاسمانییە دوای ناس کرانی مۆڵگەی چەکدارانی «پەکەکە» لە ناوچەی «مەتینا»ی باکووری عێراق ئەنجامی گرت و دیارە ئۆپراسیۆنی دژی ئەم تاقمەش ھەر لەم ناوچەیەدا بەردەوام دەبێت.

ھەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە، لە ئۆپراسیۆنی «ئەرەن ١٠»یش کە لەشکریانی تورکیا لە پارێزگای سەرناخ لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە دژی «پەکەکە» ڕایدەپەڕێنن،چوار ئەندامی دیکەی ئەم تاقمە کوژراون.

ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە ئەم پێکدادانە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوچەی «بەستلەر» لە پارێزگای شەرناخ ڕووی داوەو لەشکریانی تورکیا دوای ئەم تێکھەڵچوونە چەندین چەک و بڕێکی زۆر تەقەمەنیی چەکدارانی «پەکەکە»شیان دۆزیوەتەوە.

سەرپەیڤ