نیسان 28, 2021 08:15 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ١٧٧ کەس لە تورکیا بە تۆمەتی ئاسایشتی و تیرۆریستی

ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا لەم دواییەدا ١٧٧ کەسیان بە تۆمەتی ئاسایشتی و تیرۆریستی ڕاپێچ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە درێژەی ھەنگاوەکانی تورکیا دژی نەیاران و پاکتاوکرانی ئەم وڵاتە لە ئەندامانی سەربە «گوێلەن»، ١٦٦ کەس ڕۆی سێ شەممە قۆڵبەست کران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پۆلیسی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو بە فەرمانی دادئەستێنی ئەستەمۆڵ، ھەڵمەتێکی بۆ ڕاپێچ کردنی ٢٥٨ گومانلێکراو لەوانە ٢١٦ لەشکریی ئێستای سوپای ئەم وڵاتە لە ٦٧ شاری جۆربەجۆردا دەست پێکرد.

ئەم کەسانە ھەروەھا بە کەڵک وەرگرتن لە نەرم ئامێری «بایلاک» واتە ئەو بەرنامەیەی کە دەست و پێوەندەکانی «گوێلەن» لە شەوی کودەتاکادا بەکاریان ھێناوە، تۆمەتبار کراون.

بە پێی ھەمان ڕاپۆرت، ١١ گومانلێکراو بە ئەندامەتی لە نێو پارتی کرێکارانی کوردستانیش لە ھەڵمەتی ھاواھەنگی پۆلیس و ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە پارێزگای ئامەدیش ڕاپێچ کراون.

تۆمەتی ئەمانەش بانگەواز کردن بۆ کرداری تیرۆریستی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیەندراوە کە ھێندێک بەڵگەو دەزگاگەلی دیجیتاڵیش لە حەشارگەکانیان دۆزراوەتەوەو دەستیان گیراوە بە مل دا.

سەرپەیڤ