May 02, 2021 17:39 Asia/Tehran
  • کوژرانی لەشکرییەکی تورکیا لە باکووری عێراق

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی کوژرانی لەشکرییەکی سوپای ئەم وڵاتەی کردووە لە باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «تی ئاڕ تی»ی تورکیا، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاندووە، «ئەحمەد ئاسان» پلەداری سوپای تورکیا ڕۆژی شەممە لە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا دژی مۆڵگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە «پەکەکە» لە شەڕگەیەکی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق کوژرا.

بەر لەمەش چوار لەشکریی سوپای تورکیا لە ھەڵمەتێکی جیاجیادا لە باکووری عێراق کوژرا بوون.

ھێرشی بەردەوامی سوپای تورکیا لە قوڵایی خاکی عێراق و بە دیاری کراوی لە ھەرێمی کوردستان بە بیانووی خەباتی دژی پەکەکە ئەنجام دەگرێت. ئەم ھێرشانەش لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی بەغدا گەلێک جار ئیدانەیان کردووەو وەک پێشێلکردنی دەستەڵات و سەروەریی وڵاتەکەیان لێکیان داوەتەوە.

سەرپەیڤ