قۆڵبەستکرانی ١٨ کەسی گۆمانلێکراو بە ھاوکاری لەگەڵ داعش لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i396689-قۆڵبەستکرانی_١٨_کەسی_گۆمانلێکراو_بە_ھاوکاری_لەگەڵ_داعش_لە_تورکیا
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ھەڵمەتێکدا ١٨ شارومەندی بیانییان لە شاری ئەستەمۆڵ ڕاپێچ کرد کە گومانی ھاوکاری لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعشیان لێ دەکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2021 15:18 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی ١٨ کەسی گۆمانلێکراو بە ھاوکاری لەگەڵ داعش لە تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ھەڵمەتێکدا ١٨ شارومەندی بیانییان لە شاری ئەستەمۆڵ ڕاپێچ کرد کە گومانی ھاوکاری لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعشیان لێ دەکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، ھێزە تایبەتییەکانی پۆلیسی تورکیا لەم ھەڵمەتەدا بەڵگەگەلی ڕێکخراوو دیجیتاڵیشیان بەو کەسانەوە گرت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کەسانی قۆڵبەستکراو بۆ لێپێچینەوەو تێپەڕکردنی قۆناغە یاساییەکان گوێزراونەتەوە بۆ فەرمانگەی پۆلیسی ئەستەمۆڵ.

پۆلیسی تورکیا ئەوەی ڕوون نەکردووەتەوە کە ئەم قۆڵبەستکراوانە خەڵکی کام وڵاتن.

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ڕۆژی چوارشەممەش کۆمەڵێک ئەندامی سەربە داعشیان لە پارێزگای ئادێنای باشووری ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.