١٨ کەس بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ «پەکەکە» لە تورکیادا قۆڵبەست کران
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا ١٨ کەسیان بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە(پەکەکە) لە پارێزگای ئادانا قۆڵبەست کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، بەرلەمە داواکاری گشتیی پارێزگای ئادانا بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ «پەکەکە» بڕیاری گرتنی بۆ ٢٠ کەس دەرکرد بوو کە بە قۆڵبەستکرانی ١٨ کەسیان دوو کەسی دیکەیان دەمێنێتەوە کە ھێشتا لە بەر پەیگەڕی ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیادان.
ئەم کەسانە تۆمەتی ئاگردانی ترۆمبیل و ھاویشتنی کەرەستەی تەقاندنەوە بەرەو شوێنە جۆربەجۆرەکانی شاری ئادانایان لە سەرەو کۆمەڵێکیان ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە»شن.
ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس لە ژولای ٢٠١٥دا پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .