ڕەخنەی ئەردوغان لە سیاسەتەکانی «بایدێن» لە ھەمبەر تورکیا
سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی تر لە ھەنگاوەکانی ھاوتای ئەمریکیی خۆی لەمەڕ بە فەرمی ناسینی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان ڕەخنەی گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ لە دانیشتنێکی ئۆنلاین لەگەڵ بەڕێوەبەرانی باڵای کۆمپانیا گەورەو جۆربەجۆرەکانی دەمریکی وتی: ئەو ھەنگاوەی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بووەتە ھۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.
ئەردوغان ھەروەھا وێڕای ڕەخنەگرتن لە بەردەوام کرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی تورکیا لە بواری فافۆن و پۆڵا وتیشی: تورکیا لە ئەمرکا چاوەڕوانیی ئەوە دەکات کە لە ھەمبەر ئەمریکا ئەرێنی تر بجوڵێتەوە.
«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانی بە فەرمی ناسی و لە بۆچوونی ئەڕمینیا سەبارەت بە قەڵاچۆی ملوێن و نیوێک ئەرمەنی لە لایەن ئەمپرتۆریەتی عوسمانی لە ساڵی ١٩١٥ی زایینی داکۆکی کرد.