وشداری دانی تورکیا بە ئەمریکا سەبارەت بە لە دەست دانی «دۆستایەتییەکی بایەخمەند»
حوزهیران 02, 2021 21:12 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی لە کیس دانی «دۆستێکی بە بایەخی وەک ئانکارا» وشداریی دایە ئەمریکا
بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندیی نێوان ئانکاراو واشێنگتۆن ڕایگەیاند:ئەوانەی وا ئەم وڵاتە وەلادەنێن لەڕاستی دا«دۆستێکی بە بایەخ»یان لە کیس دەچێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای تۆمەتبار کردنی ئەمریکا بە داکۆکی لە تیرۆریزم ، ڕایگەیاند: ئەمریکا ھاوپەیمانی تورکیایە و دەبێر لەپاڵ ئەم وڵاتەدا بێت.
پەیوەندیی نێوان تورکیاو ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە لە بەر بابەتگەلێکی وەک کڕدرانی سیستێمی«ئێس_٤٠٠»ی ڕووسیا لە لایەن ئانکارا، بە فەرمی ناسرانی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لە لایەن «جۆ بایدێن«ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا توشی ئاڵۆزی ھاتووە.