نیگەرانی دەربڕینی ئەردوغان لە دیاردەی ئیسلام ترسێن کردن لە کەنەدا
حوزهیران 10, 2021 11:23 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا ھێرشی تیرۆریستیی کارەساتباری ئەم دواییە لە کەنەدا دژی بنەماڵەیەکی موسڵمانی بە دەرەنجامی سیاسەتی ئیسلام ترسێن کردن لە ڕۆژئاوا زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەشداریی نوێنەرانی پەرلەمانی سەربە پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشە سەبارەت بە ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بنەماڵەیەکی موسڵمان لە کەنەدا وتیشی: ئەو کارەساتەی ئەم دواییەی کەنەدا وا دەر دەخات کە ئیسلام ترسێن کردن لە ڕۆژئاوا چووەتە قۆناغێکی مەترسی دارەوە.
ئەردوغان وتیشی: موسڵمانان لە سەرتاسەری جیھان و بە تایبەتی جەماوەری تورکیا لە ئەورووپا بەردەوام ئامانجی سەرەکیی ئەو ڕق و کینەیە بوونە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: دووشەممەی داھاتوو لە برۆکسێڵ باسی ئیسلام ترسێن کردن و ھێرشی دژی موسڵمانان دەکات.