پەیامی پیرۆزبایی ڕێبەری پارتی «بەختیاری»ی تورکیا بۆ سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران
حوزهیران 25, 2021 07:22 Asia/Tehran
ڕێبەری پارتی «بەختیاری»ی تورکیا ڕۆ ژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا سەرکەوتنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»ی لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران پیرۆزبایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «تەمەڵ کارامەلا ئوغلو» لەم پەیامەی دا وێڕای پیرۆزبایی لە ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ھیواداریی دەربڕی کە ھەردووک وڵات لە سەر ھاوکارییە بەربڵاوەکانیان لە تەواوی بوارەکاندا بەردەوام بن.
بەرلەمەش کاربەدەستانی دیکەی وڵاتی تورکیا لەوانە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا سەرکەوتنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانیان پیرۆز کرد بوو.