ته‌مووز 06, 2021 12:50 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ئەندامێکی باڵای تاقمی «گوێلەن» لە ئاسیای ناوەڕاست

سەرۆک کۆماری تورکیا باسی قۆڵبەست کرانی ئەندامێکی باڵای تاقمەکەی «فەتحوڵڵا گوێلەن»ی کردووە لە ئاسیای ناوەڕاست لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی توزکیا«میت» لە ھەندەران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران وتی: بە گیرانی «ئورھلان ئیناندی» بە تێکڕایی زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی تاقمی گوێلەن لە کاتی کودەتا شکست خواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦وە گەڕێندراونەتەوە بۆ تورکیا.

ئەردوغان وتیشی: تورکیا لە سەر ھەوڵەکانی بۆ خەبات و سڕینەوەی تاقمی گوێلەن، لە پاڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش و پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل(یە پە گە) لە باکووری سووریا بەردەوام دەبێت.

ئەردوغان ھەروەھا لە بارەی پەکەکە وتی: لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنە سەرکەوتوەکانی دژە تیرۆری تورکیا، بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ئەوەتا سەرکردە باڵاکانی پەکەکە ناتوانن ئەم ڕێکخراوەیە لە باکووری عێراق دا بەڕێوەبەرایەتی بکەن و یان جوڵەیەک لە خۆیان پیشان بدەن.

سەرپەیڤ