ئەردوغان: ئه‌و چه‌کانه‌ی ئێمە داوامان کرد ڕادەستی «یەپەگە» کرا
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە پڕچەک کرانی «یەکینەکانی پاراستنی گەل» لە سووریا ڕایگەیاند: ئه‌و چه‌کانه‌ی ئێمە داوامان کرد بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی داعش ڕادەستی «یەپەگە» کرا.
«ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان»، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماره‌وه وێڕای بەشداریی راسته‌وخۆی له رێوره‌سمی کردنه‌وه‌ی شوێنی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی فڕۆکه و وه‌رگرتنی فڕۆکه‌ی جۆری A400M که له دوانزەهه‌مین فه‌رمانده‌یی بنکه‌ی ئاسمانیی له قایسه‌ری به‌ڕێوه‌چوو، لە وتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نادادگەری و کاره نایاساییه‌کان که له به‌رگری کردن له نیشتمان به‌ره‌وڕوی بووینه‌ته‌وه، به تواناکانی خۆمان تێیپه‌ڕێنین.
سه‌باره‌ت به هێرشەکانی وڵاتەکەی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان و هه‌ڵوێستی وڵاتانی دۆست و ھاوپەیمانی تورکیاش وتی: ئەوانەی بانگەشەی دۆستایەتی لەگەڵ ئێمە دەکەن ھەموو کارێکیان کرد بۆ ئەوەی نەھێڵن ئۆپه‌راسیۆنەکانی دەرەوەی سنوورمان کە له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی گیانی هاوڵاتییان ئه‌نجاممان داوه، سەرکەوتوو بێت و زۆریان ھەوڵ دا کە پێگەمان لاواز کەن.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئەو گلەییەشی ئاراستی دۆستەکانی کرد‌و ڕایگەیاند: داوای چه‌کمان لێ کردن و بە ھەزار پەڵپ و بیانوو پێیان نه‌فرۆشتین، کەچی ھەر ئەو چەکانەی کە ئێمە داوامان کردبوو به ناوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعشه‌وه له‌رێگه‌ی هه‌زاران بارهه‌ڵگر و باری فڕۆکه‌وه ڕادەستی «یەپەگە» کرا.