هێرشی ڕەگەزپەرەستانە دژی کوردەکان و لێدانیان لە ئانتالیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i399258-هێرشی_ڕەگەزپەرەستانە_دژی_کوردەکان_و_لێدانیان_لە_ئانتالیا
گرووپە ڕەگەز پەرەستەکان لە ئانتالیا لە ڕێگای داخستنی ڕێگا لە شار,مەندان، ش,ناسی ئەوان کۆنترۆڵ دەکەن و لە کوردەکان ئەدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2021 08:12 Asia/Tehran
  • هێرشی ڕەگەزپەرەستانە دژی کوردەکان و لێدانیان لە ئانتالیا

گرووپە ڕەگەز پەرەستەکان لە ئانتالیا لە ڕێگای داخستنی ڕێگا لە شار,مەندان، ش,ناسی ئەوان کۆنترۆڵ دەکەن و لە کوردەکان ئەدەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک کەسی چەکدار لە ئانتالیای تورکیا لە ڕێگای داخستنی ڕێگاکانەوە، شۆناسی شارومەندان کۆنترۆڵ دەکەن و لە کوردەکان ئەدەن.

پاش ئاگرکەوتنەوەی ٢٨ی جووڵای لە ناوچەی ماناوگاتی ئانتالیا کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی ٧ کەس و بریندار بوونی ٤٠٠ کەسیتر، گرووپە ڕەگەزپەرەستەکان لە ڕێگای داخستنی ڕێگاکانەوە لە هەندێ ناوچەی ئانتالیا، شوناسی شارومەندان کۆنترۆڵ دەکەن. ئەم گرووپانە بە چەکەوە لە سەر ڕێگاکان رادەوەستن و لە کوردەکان ئەدەن.

شوکری سووزەن سەرۆکی شارەوانیی ماناڤگات، دوێنێ لە ڕێگای بڵاو کردنەوەی پۆستێکەوە ڕایگەیاند: هەندێ گرووپ بۆ گرتنی کەسانێک کە ئاگرەکەیان داگیرساندووە، لە ڕێگای داخستنی ڕێگاکان، لێکدانەوەی شوناسی شارومەندان و تەقە کردن بە ئاسمانەوە دۆخەکە دژوارترەکەن. ئەم کارانە نەک هەر بەرژەوەندییەکی بۆ کەس نییە، بەڵکوو کێشەکان زیاتر دەکات.