ئاب 13, 2021 14:36 Asia/Tehran
  • دەستبەسەر کرانی دەیان کەس  لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پاراتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە»

کاربەدەستانی دادەڤانیی تورکیا باسی قۆڵبەستکرانی دەیان کەسیان کردووە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پاراتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» لە شارەکانی ئادێناو دیاربەکر.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی میللییەتی چاپی تورکیا، کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ڕایانگەیاندووە: ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ٢٩ کەسی گومانلێکراو بە  پەیوەندی لەگەڵ پاراتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» لە شارەکانی ئادێناو ٥٩ کەسیشیان لە دیاربەکر ڕاپێچ کردووە.

ئەم کەسانە تۆمەتی بانگەواز بە قازانجی پەکەکە لە شارەکانی ئادێناو دیاربەکرو لە کەشی مەجازی و ھەروەھا بەستێن خۆش کردن بۆ بەرپاکرانی خۆپیشاندان لە ١٥ی ئوتیان لە سەرە.

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس لە ژولای ٢٠١٥دا پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .

سەرپەیڤ