قۆڵبەستکرانی دەیان کەس لە شارومەندانی تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرش کردنەسەر پەناخوازانی سووری
ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا ٧٢ کەس لە شارومەندانی ئەم وڵاتەیان لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرش کردنەسەر پەناخوازانی سووری لە ئانکارا ، قۆڵبەست کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، لە ڕۆژی دەھەمی ئوتی ئەمساڵە زایینیە، واتە سێ شەممەی حەوتەی ڕابردوو شارومەندانی ئانکارای پێتەختی تورکیا وێڕای ھەڵکوتانە سەر شوێنی ئیش و کارو ژیانی پەناخوازانی سووری د ەستیان کرد بە تێکدانی ماڵ و حاڵی ئەو پەنابەرانە.
ئەم ھێرشە لە درێژەی پێکدادانێک بوو کە ڕۆژێک بەرلەوە لە نێوان چەند پەناخوازێکی سووری و شارومەندانی تورکیا ڕووی دا بوو کە کوژرانی شارومەندێکی تورکی لێ کەتبووەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، خەڵکی ئەو گەڕەکە کە لە بوونی پەناخوازان و چالاکی نواندنیان لە گەڕەکەکانی خۆیان ناڕازی بوون، شەوبگیریان دەکەن و بە بەردودار ھێرشیان دەکەنەسەر.
فەرمانگەی ئاسایشتی ئانکارا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە، بۆ ٤٣ کەس لەو گیراوانە ڕەوتی دادەڤانی دەستی پێکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ٢٩ کەس لەوانەش تۆمەتی ھەوڵی بە ئەنقەست بۆ زەبر وەشاندن لە پەناخوازان و تێک دانی ماڵ و سامانیان تۆمەتبار کراون.
ئەم ھەنگاوە ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە ئاستی کۆمەڵگای تورکیادا ھەبووە.