وتووێژی تەلەفۆنیی «چاووش ئوغلو» لەگەڵ «بلینکێن»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i399812-وتووێژی_تەلەفۆنیی_چاووش_ئوغلو_لەگەڵ_بلینکێن
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان بە تەلەفۆنی قسەیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2021 05:17 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی «چاووش ئوغلو» لەگەڵ «بلینکێن»

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان بە تەلەفۆنی قسەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «تی ئاڕ تی»ی تورکیا، «مەولود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکانی دوو وڵات و ڕەوشتی ئەفغانستانیان پێکەوە تاوتوێ کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ھەروەھا ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ «یێنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ناتۆ، «ھایکۆماش» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا، «موحەممەد بن عەبدو ڕەحمان ئالی سانی» وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر، «جەیحون بایرامۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، «دەیڤید زالخالیانی» وەزیری کاروباری دەرەوەی گورجستان و «گۆردۆن ڕادمان» وەزیری دەرەوەی کۆرۆڤاسی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان بە تەلەفۆنی وتووێژی کردو بیروڕای گۆڕییەوە.