لەسەرھەست بوونی ٢٤ کاژێرەی سوپای تورکیا
دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاندووە: سوپاو ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە بە درێژایی سنوورە ھاوبەشەکانی بەدرێژایی شەوو ڕۆژ خەریکی گەشت لێدانی سەربازی و چاودێری دەبن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، ھێزی زەوینیی سوپای تورکیا و سەرکردایەتیی ژەندەرمریی ئەم وڵاتەوھێزەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەتیی پۆلیس و پاسەوانانی گوندەکوردنشینەکان لە سنوورەکانی تورکیا جێگیر کراون.
ناوچەی«وان»ی تورکیا درێژترین سنووری ھاوبەشی لەگەڵ ئێراندا ھەیەوھێزە لەشکری و ئاسایشتییەکان بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆچی نایاسایی، خەباتی دژی قاچاخی ماددە ھۆشبەرەکان و پێدزەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) خەریکی خۆسازدانن.
ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە ھەڵچنینی شورە، دروست کردنی قەڵای چاودێری و بینۆگەو خەندەک لە سنوورە ھاوبەشەکان بەردەوامە. پارێزگاری «وان»ی تورکیا وتویەتی: لەم ساڵە زایینییەدا خەباتی دژی قاچاخ و پەڕاندنەوەی مرۆڤ ھەروا بەردەوام دەبێت و ھەتائێستاش ٩٣٤ قاچاخچیی مرۆڤ دەستبەسەرو دادگایی کراون. بەڵام زۆربەی ئەم قاچاخچییانە دوای ماوەیەک لە زیندان بەردراون و ئەمەش لە ھەل و مەرجێکدایە کە زیاتر لە نیوەیان پێشینەی قاچاخی مرۆڤیان ھەبووە.