ئاب 22, 2021 12:21 Asia/Tehran
  • جەختی ئەردوغان لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی تورکیاو عێراق

سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پێویستیی پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ عێراق لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم» پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیسنا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕەوتی ئەرێنیی پەیوەندییەکانی دوو وڵات لە بواری بازرگانی، سەربازی و ھەواڵگریی ڕەزامەندیی دەربڕی.

ئەردوغان لە بارەی ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەی تورکیا لە عێراق وتی: ئەو شوێنەی کە لە لایەن ھێزەکانی تورکیا کراوەتە ئامانج، نەخۆشخانەو یان شوێنی تەندروستی نەبووە، بەڵکو مۆڵگەی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە.

ئەم وتووێژە لە کاتێکدا ئەنجامی گرتووە کە عێراق گەلێک جار ھێرشەکانی نایاسایی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکەی لە باکووری عێراق ئیدانەکردووەو بە پێشێلکردنی سەروەری و یەکگرتوویی خاکی ئەم وڵاتەی زانیوە.

سەرپەیڤ