ئاب 23, 2021 02:39 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی تورکیا لە ئەمریکا

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە بەردەوامیی داکۆکیی ئەمریکا لە یەکینەکانی پاراستنی گەل کە بە بڕوای دەوڵەتی ئانکارا سەربە «پەکەکە»یە، ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا وتی: واشێنگتۆن و ئەمریکا دەتوانن گرفتەکان لە بارەی سیستێمی «ئێس_٤٠٠» و فڕۆکە شەرکەرەکانی «ئێف_٣٥» لە ھەر ڕێگایەکەوە کە بشێت، چارەسەر بکەن، بەڵام ناتوانن بە بێ چارەسەر کردنی گرفتی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سووریا بە ئەنجامی پێویست بگەت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمریکا لە مێژە سەرباری ڕەخنەکانی تورکیا پشگریی سیاسی و سەربازی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل دەکات.

تورکیا وئەمریکا ھەدووکیان ئەندامی ناتۆن، بەڵام لە خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سووریا پێکەوە ناکۆکن، جیا لەمە ئەمریکا تورکیای لە بەر کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا بایکۆت کردووە.

سەرپەیڤ