ئەردوغان: تورکیا ناتوانێ باری کۆچبەرانی ئەفغانیش بە کۆڵ بکێشێت
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی دووشەممە لە بارەی ھەگەری بەدی ھاتنی شەپۆلێکی تازەی کۆچ و کۆڕەو لە ئەفغانستانەوە، وڵاتەکەی وتی: تورکیا ناتوانێ باری کۆچبەرانی ئەفغانیش بە کۆڵ بکێشێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا ڕایگەیاند: ئ ەردوغان ئەو قسانەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ «چارڵز میشێل» سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک کۆماری تورکیا وتوویەتی: وڵاتەکەی لە ئێستادا میوانداری پێنج ھەزار ئاوارەیەو ناتوانێ شەپۆلی تازەی کۆچبەرانیش قەبوڵ کات.
ھەروەھا لە بەیاننامەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیادا ھاتووە، ئەردوغان و بۆریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا پەیوەندیی دوو قۆڵی و پرسی ناوچەیی و جیھانی و لە سەرەوەی ھەموویانەوە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستانیان تاوتوێ کردووە.