ئه‌یلوول 01, 2021 05:49 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی حەوت ئەندامی تاقمی گوێلەن لە تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ڕایانگەیاند: حەوت ئەندامی تاقمی «گوێلەن»یان لە پارێزگای ئەدرنە ڕاپێچ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ڕایانگەیاند: ئەم کەسانە لە ھەوڵی ئەوەدا بوونە کە بە شێوەی نایاسایی لە ناوچەی قەدەغەی سەربازیی شارستانی «مریچ»ی پارێزگای ئەدرنە بەرەو یونان ھەڵبێن.

لە کاتی کودەتا شکست خواردووەکەی تورکیا لە ژوئیەی ساڵی ٢٠١٦ ھەتا ئێستا ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە، دەیان ھەزار کەس لە شارومەندان و لەشکریانی تورکیایان لە پەیوەندی لەگەڵ تاقمی «گوێلەن» و ئەم کودەتایە ڕاپێچ کردووەو دادگایییان کردووەن.

«فەتحوڵڵا گوێلەن» کە داکۆکیی ئەمریکاشی لە پشتە،لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە  اۆمەتباری ڕیزی یەکەمی ئەو کودەتا سەرنەگرتووە دێتە ئەژمارو ئەمەش ھەمان بابەتە کە «گوێلەن گەلێک جار ڕەتی کردووەتەوەو ھەر لە بنەڕەت دا ئەو کودەتایە بە جۆرێک ساختەکاری لە لایەن خودی ئەردوغانەوە دەزانێت.

سەرپەیڤ