ڕوودانی تەقینەوە لە ئانکارا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i401777-ڕوودانی_تەقینەوە_لە_ئانکارا
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کردووە لە ئانکارای پێتەختی تورکیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2021 10:29 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە ئانکارا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کردووە لە ئانکارای پێتەختی تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەم تەقینەوەیە لە نزیکی کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ئەمڕۆ بە کاتی خۆجێیی لە ھێزگەیەکی چکۆلەی غازو حاسەی ناوەندیی توێژینەوەی کانزای تورکیا (MTA) ھەڵکەوتوو لە شوێنێکی ناوەندیی ئانکارا ڕووی داوە.

ھێشتا لە بارەی ھۆکاری ئەم تەقینەوەیەو زیانە شیمانەییەکانی ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

لە نزیک بوونی شوێنی تەقینەوەکە لە چەند بەنزینخانەیەک بووەتە ھۆی نیگەرانی کاربەدەستانی تورکیا.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە سێھەمین تەقینەوەیە کە لە پێتەختەکانی سێ وڵاتی ئیسلامی ڕوو دەدات و لەم ماوەیەدا کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان و دیمەشقی پێتەختی سووریاش تەقینەوەیان بە خۆیانەوە بینیوە.