تشرینی یه‌که‌م 21, 2021 18:10 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ناکۆکیی نێوان تورکیاو ئەمریکا لە سەر کڕینی فڕۆکەشەڕکەرەکانی  «ئێف_٣٥»

سەرۆک کۆماری تورکیا داوای قەرەبووی ماددی و گەڕاندنەوەی پارەی ئەم وڵاتەی کرد لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_٣٥» لە لایەن ئەمریکاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا ئەو ملیاردێک و ٤٠٠ ملوێن دۆلارەی کە بۆ گرینی فڕۆکەی شەڕکەری  «ئێف_٣٥» بە ئەمریکای داوە، دەستێنێتەوە.

ئەردوغان لەم بارەیەوە وشداریی بە ئەمریکا داوە کە دەبێ ئەو بڕە پارەیەوە بدەنەوە بە تورکیا.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا لەم دواییەدا دوای سەردانەکەی بۆ نیۆیۆرک و دیدار لەگەڵ «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتبووی: ھەتا ئێستا پەیوەندیی ئانکاراو واشێنگتۆن ھێندە توشی ئاڵۆزی نەھاتووە.

ئەم ھەڵوێستەی ئەردوغان دوای ئەوە دێت کە واشێنگتۆن بە فەرمی ئانکارای لەمەڕ وەلانانی لە بەرنامە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی شەڕکەری بەرەی پێنجەمی  «ئێف_٣٥» ئاگادار کردووەتەوە.

سەرپەیڤ