ڕاوێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی بەرەڤانیی ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i402590-ڕاوێژی_تەلەفۆنیی_وەزیرانی_بەرەڤانیی_ڕووسیاو_تورکیا_سەبارەت_بە_سووریا
وەزیرانی بەرەڤانیی ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە ھەل و مەرجی ئێستای سووریا پێکەوە ڕاوێژو وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2021 10:43 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی بەرەڤانیی ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە سووریا

وەزیرانی بەرەڤانیی ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە ھەل و مەرجی ئێستای سووریا پێکەوە ڕاوێژو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لەگەڵ «سێرگێئی شۆیگۆ» ھاوتای ڕووسیی خۆی سەبارەت بە ڕەوشتی ئێستای سووریاو گرفتەکانی بەرەڤانی و ئاسایشتیی دوو لایەنەو ناوچەیی بە تەلەفۆن وتووێژیان کرد.

وردیاتی ئەم وتووێژە تەلەفۆنییە و ڕێککەوتنی شیمانەیی نێوان وەزیرانی بەرەڤانیی دوو وڵات لە بارەی پرسی سووریا ھێشتا بڵاو نەبووەتەوە.

سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە ناوچەگەلێکی سووریای داگیرکردووە دەستەیەک لە لەشکریانی تورک ھێشتاش لەم ناوچانەدا ئامادەن.

ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر سووریا لەگەڵ ئیدانەی جەماوەرو دەوڵەتی ئەم وڵاتەو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.