دابەزینی زیاتری بابەخی دراڤی نیشتیمانیی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i402631-دابەزینی_زیاتری_بابەخی_دراڤی_نیشتیمانیی_تورکیا
بابەخی لیر، دراڤی نیشتیمانیی تورکیا زیاتر لە جاران دابەزی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2021 08:17 Asia/Tehran
  • دابەزینی زیاتری بابەخی دراڤی نیشتیمانیی تورکیا

بابەخی لیر، دراڤی نیشتیمانیی تورکیا زیاتر لە جاران دابەزی.

ڕۆژنامەی سوزجوی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە نووسی: ھەر دۆلارێکی ئەمریکی لە ئێستادا ١٠ لیرو ٤٤ قروش سەودای پێوە دەکرێت. ئەمەش نزمترین ئاستێکە کە یەکەی دراڤی نیشتیمانیی تورکیا ھەتا ئێستا لە ھەمبەر دۆلاردا بە خۆیەو.ە بینیوە.

ھەر دۆلارێکی ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە بە ھێندێک ھەڵاجانەوە بە ١٠/٣ لیری تورکیا سەودای پێوە دەکرا.

ڕەوتی دابەزینی بایەخی لیری تورکیا ھەروا بەردەوامەو تەنانەت ھێندێک ھەواڵی دڵخۆشکەری وەک کەم بوونەوەی ڕادەی بێکاریش نەیتوانی تەمی حەپەسانی سەرچاوەگرتوو لەم دابەزینەی بایەخی لیر بڕەوێنێتەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ھەڵکشانی ڕادەی ھەڵاوسانی ئابووری لە تورکیادا لە ماوەی سێ ساڵی ئەم دواییە شتێکی دەگمەن بووەو ھەر ئەم بابەتەش شارومەندانی لەمەڕ ھەوڵدان بۆ پاراستنی بابەخی دارییەکانیان ناچار کردووە.