توڕەیی تورکیا لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی یۆنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i402745-توڕەیی_تورکیا_لە_لێدوانەکانی_وەزیری_دەرەوەی_یۆنان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لێدوانەکانی نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنانی لە بارەی ھەڕەشاوی بوونی سیاسەتەکانی ئانکارا بۆ سەقامی ناوچەکەی رەتکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2021 11:16 Asia/Tehran
  • توڕەیی تورکیا لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی یۆنان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لێدوانەکانی نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنانی لە بارەی ھەڕەشاوی بوونی سیاسەتەکانی ئانکارا بۆ سەقامی ناوچەکەی رەتکردەوە .

بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، تانگۆ بیلگیچ ، وتەبێژی وەزەرەتی دەرەوەی تورکیا گوتی : ھەموو ھەوڵەکانی یۆنان پێکھێنانی ھاوپەیمانیی دژی ئانکارایە . 

نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان ، لە لێدوانێک دا تورکیای بە سەرچاوەی بێ سەقامیی لە ناوچەکەدا و کەڵکاژۆی پرسی پەناخوازان بۆ فشارھێنانی ژئۆپۆلتیکی تاوانبار کردبوو . 

تورکیا و یۆنان لە بواری دەریای نێوەڕاستی رۆژھەڵات ، مەیدانی ئاسمانیی ، وزە ، دورگەکانی دەریای درێژە و قوبرس لە گەڵ یەکتر ناکۆکی زۆریان ھەیە و ئەم دواییانە ھەنگاوی ئانکارا لە ناردنی گەمی دۆزینەوەی نەوت بۆ ناوچەی رۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست توڕەیی یونانی بەدواوە بووە .