کانونی دوھەم 05, 2022 09:38 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی بەربڵاوی کەسانی سەربە گوێلەن لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا دەیان کەسی بە تۆمەتی نزیک بوون لە نەیاری ناوداری ئەردوغان قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاندووە: لانیکەم ٧٨ کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ فەتحوڵڵا گوێلەن کەسایەتی ناوداری نەیاری ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە قۆڵبەست کردووە.

١٦ی کەس لە قۆڵبەست کراوان بە پێی بڕیاری دادئەستێنی ئەستەمۆڵ و لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوکاتی پۆلیس دا قۆڵبەست کراون. ھەوڵدان بۆ گرتنی گومان لێکراوانی دیکەش ھەروا بەردەوامە. دادئەستێنی ئانکاراش بە جیا بۆ ٩٩ مەس بڕیاری گرتنی دەرکردووە. دادئەستێنی ئانکارا ڕایگەیاندووە: ھێزەکانی ئاسایشت لە ئۆپزاسیۆنێکی بەربڵاودا لە پێتەختی تورکیا ٥٥ کەسیان قۆڵبەست کردووە.

دادئەستێنی پارێزگای قونیەش بۆ حەوت تۆمەتباری نزیک بوون لە گوێلەن بڕیاری گرتنی دەرکردووە.

دەوڵەتی ئەردوغان فەتحوڵڵا گوێلەن بە ھۆکاری سەرەکیی کودەتا سەرنەگرتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ دەزانێ.

سەرپەیڤ