کانونی دوھەم 27, 2022 12:31 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ١٨ چەکداری سەر بە تاقمە تیرۆریستیەکانی داعش و  ئەلقاعیدە لە تورکیا

ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا ١٨ چەکداری سەر بە تاقمە تیرۆریستیەکانی داعش و ئەلقاعیدەیان قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، سەرچاوە ئاسایشتییەکانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند: ئەم ١٨ ئەندامەی داعش و ئەلقاعیدە لە شارەکانی ئەستەمۆڵ و ھەروەھا «گوموش خانە» لە باکووری تورکیا ڕاپێچ کراون.

لەم ڕاپێچ کراوانە بەڵگەگەلێکی ھاوپەیوەند بە تیرۆریستان دۆزراوەتەوە.

ڕاپێچ کرانی ئەندامانی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی داعش لە تورکیا لە کاتێکدایە کە پێشتر بە دەسۆتەڵ١ات گرتنی ئەم تاقمۆکە تیرۆریستییە لە عێراق و سووریا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ئانکارای بە کەڵک وەرگرتنی ئامێرانە لە داعش بۆ تێکدانی سەقامی سووریا تۆمەتبار کرد بوو، کەچی لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە دەوڵەتی تورکیا لە بەر ھەست بە مەترسی کردن لە چوونی ئەم تیرۆریستانە بۆ خاکی وڵاتەکەی ھێندێک ھەنگاوی بۆ ڕاپێچ کردنیان دەست پێکردووە.

سەرپەیڤ