نیسان 07, 2022 02:07 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی دانیشتنی میکانیزمی ستراتژیک لە نێوان تورکیاو ئەمریکا لە ئانکارا

دانیشتنی میکانیزمی ستراتژیک لە نێوان تورکیاو ئەمریکا لە ئانکارا بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە دوابەدوای ڕەزامەند بوونی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» و «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆمارانی تورکیاو ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئیتالیا لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕایبردوو،دانیشتنی میکانیزمی ستراتژیک لە نێوان ھەردووک وڵاتەکە لە ئانکارا دەستی پێکرا.

شاندی تورک بە سەرۆکایەتیی «سدات وۆناڵ» یاریدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندەکەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی «ڤیکتۆریا ئۆڵاند» یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بەشداریی دانیشتنەکەیان کرد.

ھاوکاریی ئابووری و بەرەڤانی، بەرنگار بوونەوەی تیرۆر و پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان لەو تەوەرانەی دانیشتنەکە بووە. بڕیار وایە ئەم دانیشتنە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ھەردووک وڵاتیش لە ئەمساڵ دا بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ