داخرانی سنووری ئاسمانیی تورکیا لە ڕووی ئەو فڕۆکانەی ڕووسیا کە بەرەو سووریا دەڕۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i407326-داخرانی_سنووری_ئاسمانیی_تورکیا_لە_ڕووی_ئەو_فڕۆکانەی_ڕووسیا_کە_بەرەو_سووریا_دەڕۆن
تورکیا باسی داخستنی سنووری ئاسمانیی خۆی کرد لە سەر ئەو فڕۆکە سەربازی و ناسەربازییانەی ڕووسیا کە بەرەو سووریا دەڕۆن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2022 08:35 Asia/Tehran
  • داخرانی سنووری ئاسمانیی تورکیا لە ڕووی ئەو فڕۆکانەی ڕووسیا کە بەرەو سووریا دەڕۆن

تورکیا باسی داخستنی سنووری ئاسمانیی خۆی کرد لە سەر ئەو فڕۆکە سەربازی و ناسەربازییانەی ڕووسیا کە بەرەو سووریا دەڕۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی «تی ئاڕ تی ھەبەر»ی تورکیا، «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرعەوەی ئەم وڵاتە دوێنێ شەممە وتی: مۆڵەتی پەڕینەوەی ئەم فڕۆکانەی ڕووسیا بۆ ماوەی سێ مانگ ھەتا ئاپریل دەرکرا بوو کە دوای ئەوە گەشتەکان ڕاگیردران.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم کارە دوای ڕاوێژ لەگەڵ دەوڵەتی ڕووسیا ئەنجامی گرتووە.

داخرانی سنووری ئاسمانیی تورکیا لە ڕووی گەشتی فڕۆکەکانی ڕووسیا بۆ سووریا لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تورکیا بەردەوام بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی کوردانی نەیاری دەوڵەتی ئانکارا پەلاماری سووریا دەدات.