وتووێژی تەلەفۆنیی ئەردۆغان و پوتین لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ئۆکراین
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i407581-وتووێژی_تەلەفۆنیی_ئەردۆغان_و_پوتین_لە_بارەی_گۆڕانکاریەکانی_ئۆکراین
سەرۆک کۆمارانی تورکیا و روسیا لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی دا لە بارەی ئۆکراینەوە قسەیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2022 02:31 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی ئەردۆغان و پوتین لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ئۆکراین

سەرۆک کۆمارانی تورکیا و روسیا لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی دا لە بارەی ئۆکراینەوە قسەیان کرد .

نوسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی ئەم وڵاتە و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لەم پێوەندیە تەلەفۆنیەدا ، نوێترین گۆڕانکاریەکانی ئۆکراینیان تاووتوێ کرد . 

ئیبراھیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیاش کە سەردانی کییەفی کردووە ، دوێنێ یەکشەممە بانگەشەی ئەوەی کرد درێژەی دانوستانەکان لە تورکیا دەتوانێ رۆڵێکی گرنگی ھەبێ لە کۆتایی ھێنان بە شەڕی ئۆکراین و روسیا . 

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە جاران بە ھۆی ھێرشی سەر ئۆکراین رەخنەی لە روسیا گرتووە بەڵام لە لایەکی دیکەوە دەیھەوێ رێگاکانی پیوەندیی لە گەڵ مسکۆ بە کراوەیی بمێنێ . 

رەخنەکانی ئەردۆغان لە روسیا لە کاتێکدایە کە ئەرتەشی تورکیا بەشێک لە خاکی وڵاتانی سوریا و عێراقی داگیر کردووە و بووەتە ھۆی ئاوارە بوونی ھەزاران کەس لە ماڵ و حاڵیان .