May 26, 2022 11:37 Asia/Tehran
  • مەرجی تورکیا بۆ ڕەزامەندی سەبارەت بە پەیوەست بوونی سوییدو فینلاند بە «ناتۆ»

«ئیبراھیم کالین» وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا وتی: ئەگەر بێتو نیگەرانییەکانی ئەمریکا لەمەڕ نیشتەجێ کردنی تاقمە تیرۆریستەکان لە وڵاتانی سوییدو فینلاند نەڕەوێتەوە، ڕەوتی پەیوەست بوونی ئەم وڵاتانە بە «ناتۆ» ھیچ پێشەوەچوونێکی نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە وتی: تورکیا لە ڕەوتی دانیشتنەکەی لەگەڵ وڵاتانی سوییدو فینلاند لە ئانکارا ئەوەی بۆ ڕوون کردوونەتەوە کە ڕەوتی ئەندامەتییان لە ناتۆ ناتوانێ بە بێ چارەسەریی نیگەرانییە ئاسایشتییەکانی ئانکارا پێشەوەچوونی ھەبێت.

«ئیبراھیم کالین» لە پرێس کۆنفرانسێک دا وتی: لە ڕوانگەی تورکیاوە وڵاتانی سوییدو فینلاند داڵدەی تاقمە تیرۆریستەکانی نەیاری ئەم وڵاتەی داوەو ئەگەر چاوەڕوانییەکانی تورکیا دابین بکرێت، لە٨گەڵ ئەندامەتییان لە ناتۆدا دژایەتی ناکات.

کالین وتیشی: لە دانیشتن لەگەڵ وڵاتانی سوییدو فینلاند ڕاشکاوانە ئاماژەمان بۆ ئەم خاڵە کردووە کە تاقمە تیرۆریستەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتانە توشی تاوانی جەنگی ھاتوون و ھەتا ڕەوینەوەی نیگەرانییەکانی ئانکارا ڕەوتی پەیوەست بوون بە ناتۆ ئەنجام ناگرێت.

وتیشی: وڵاتەکەی لە دەساڵ لەمەوپێشەوە ھەتا ئێستا بەردەوام داوای وەدەرنرانی تاقمە تیرۆریستەکانی لە وڵاتانی فینلاندو سویید کردووە.

سەرپەیڤ