حوزه‌یران 01, 2022 17:49 Asia/Tehran
  • بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە بارەی تورکیاوە

دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە بڕیارێکدا رایگەیاند: ئانکارا مافی ھەرۆکی پێشووی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە تورکیادا بە زیندانی کردنی ١٤ مانگەی پێشێل کردووە.

تورکیا لە ژوئەنی ٢٠١٧ەوە ھەتا ئوتی ٢٠١٨ «تانێر قیلیچ» سەرۆکی پێشووی لقی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەم وڵاتەی بە گومانی ئەوەی کە لە ئەندامانی سەربە ڕێکخراوەکەی «گوێلەن»ـە خستە زیندانەوە.«فیلیچ» پارێزەرێکی مافی ئاوارەکانە کە ئێستاکە بە ناوی سەرۆکی خۆبەخشی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە تورکیادا چالاکی دەنوێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، دادگەی ئەورووپا ئەو بڕیارەی دەرکردووە کە، تورکیا بە شێوەی نایاسایی «تانێر قیلیچ»ی کە چاوەڕوانی دادگایی بوو، قۆڵبەست کردووەو ڕاشیگەیاندووە ئەو بەڵگانەی کە دەوڵەتی تورکیا لە بەردەستی دایە، بەڵگەگەلێکی جێی بڕوا نین.

دەوڵەتی تورکیا لە بەر ئەوە «قیلیچ»ی پاڵ داوە بە ڕێکخراوەی «گوێلەن»ەوە کە ناوبراو نەرم ئامێرێکی پەیوەست بەو ڕێکخراوەیەی دابەزاندوەو منداڵەکانی لە قوتابخانەیەک دا خوێندوویانە کە پەیوەندیییان بە ڕێکخراوەی گوێلەنەوە ھەیە.

دادگەی ئەورووپا ھەروەھا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ڕاپۆرتی جۆربەجۆری کارناسانە ئەوەی دەرخستووە کە «قیلیچ» قەت ئەو نەرم ئامێرەی دانەبەزاندووەو ئەو بانگەشەیە لە لایەن دادگەکانی ئەورووپا بێ بنەمان.

ئەم دادگەیە ھەروەھا ڕایگەیاندووە کە تورکیا ئازادیی ڕادەبڕینی «قیلیچ»ی پێشێل کردووەو فەرمانی دا کە دەبێ بە تێکڕایی ٣٤ ھەزارو ٥٠٠ یۆرۆ «قیلیچ» قەرەبوو کاتەوە.

سەرپەیڤ