ئەردۆغان بە نیازی چاوپێکەوتنی دوو قۆڵی لە گەڵ پوتین لە تارانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i409708-ئەردۆغان_بە_نیازی_چاوپێکەوتنی_دوو_قۆڵی_لە_گەڵ_پوتین_لە_تارانە
 نوسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەنیازە لە سەردانەکەی دوو ڕۆژەی بۆ تاران لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2022 18:32 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان بە نیازی چاوپێکەوتنی دوو قۆڵی لە گەڵ پوتین لە تارانە

 نوسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەنیازە لە سەردانەکەی دوو ڕۆژەی بۆ تاران لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، کۆشکی کرێملینی ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڤلادیمێر پوتین ڕۆژی ١٩ی تەموز بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی و ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئێران، سەفەری تاران دەکات.

بڕیاره ئەو سێ سه رۆکه  پێشهاته کانی ئه م دواییه ی سووریا و به ره نگاربوونه وه ی تیرۆر و گه ڕانه وه ی خۆبه خشانه ی ئاواره کانی سووریا بۆ سووریا تاوتوێ بکه ن.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی ئاستی باڵای داهاتوو (پرۆسەی ئاستانە) ، تاوتوێ کردووە.