بەرزبوونەوەی ھاوردەی تورکیا لە ئێران لە ئەم ساڵ دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i410205-بەرزبوونەوەی_ھاوردەی_تورکیا_لە_ئێران_لە_ئەم_ساڵ_دا
 هاوردەکردنی تورکیا لە ئێرانەوە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 61% زیادی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2022 12:38 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ھاوردەی تورکیا لە ئێران لە ئەم ساڵ دا

 هاوردەکردنی تورکیا لە ئێرانەوە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 61% زیادی کردووە.

 

لە مانگی یەک تا مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، تورکیا یەک ملیار و ١٨٢ ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردووە، هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا دوو ملیار و ٤٤٨ ملیۆن دۆلار بووە.

هەروەها تورکیا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا 269 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئێران کردووە و 202 ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردووە.