ئەردۆغان باسی پەرۆشیی وڵاتانی رۆژئاوای کردووە لەمەڕ ئەو زستانە سەختەی لە بەردەمیاندایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i411989-ئەردۆغان_باسی_پەرۆشیی_وڵاتانی_رۆژئاوای_کردووە_لەمەڕ_ئەو_زستانە_سەختەی_لە_بەردەمیاندایە
سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لێ نەھاتوویی وڵاتانی رۆژئاوای کردووە لە مەڕ ھەبوونی هەڵسەنگاندنێکی ژیرانە لە بارەی قەیرانەکەی ئۆکرانیاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2022 05:02 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان باسی پەرۆشیی وڵاتانی رۆژئاوای کردووە لەمەڕ ئەو زستانە سەختەی لە بەردەمیاندایە

سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لێ نەھاتوویی وڵاتانی رۆژئاوای کردووە لە مەڕ ھەبوونی هەڵسەنگاندنێکی ژیرانە لە بارەی قەیرانەکەی ئۆکرانیاوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» رۆژی دووشەممە لە ئانکارا رایگەیاند: وڵاتانی رۆژئاوا نەیانتوانیوە قەیرانی ئۆکرانیا بەشێوەیەکی ژیرانە هەڵسەنگێنن، ھەر لەبەر ئەمەش لە​​ئێستادا ھێندێکیان بیر لە دەرباز بوون لەو زستانەی بەردەمیان ناکەنەوە.

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاند: قۆناغی نوێ قۆناغی ململانێکان دەبێت نەک پەرەسەندنی گەشانەوەو شکۆمەندی.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: نیگەرانییەکی ڕوولەپەرە لە بارەی ئاسایشتی خۆراک لە ئارادایە.

ئەردۆغان پێشتر ڕایگەیاندبوو: وڵاتانی ئەوروپا لە زستانی ئەمساڵدا ڕووبەڕووی کێشە و دژوارییەکی سەخت و گەورە دەبنەوە لە بەر بەرتەسک کردنەوەی گواستنەوەی گازی ڕووسیا.