تشرینی یه‌که‌م 20, 2022 20:53 Asia/Tehran
  • دەستگیرکردنی ١٤ ئەندامی «پەکەکە»و «یەپەگە» لە ئەستەموڵ

ئانکارا ڕایگەیاندووە: هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە ئەنجامدانی 22 ئۆپەراسیۆنی هاوکات لە ئەستەموڵ 14 ئەندامی «پەکەکە»و«یەپەگە»یان دەستنیشان و دەستگیر کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاندووە،یەکێک لەو کەسانە لە کەمپی «لاڤریۆن» لە یۆنان ڕاهێنانی پێکراوەو گومانلێکراوەکانی دیکەش لەژێر چاودێریی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ چالاکیی وەک ڕاکێشانی ئەندامی نوێ و دابینکردنی ماڵێکی ھێمن و دامەزراندنی پەیوەندی لە نێوان ئەندامەکانیان ئەنجام داوە.

ئانادۆلو باسی ئەوەشی کردووە کە: لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەو کەسانەیان ناس کرد کە لە ناوچەی «ئەیوب سوڵتان» ئاگریان لە مۆڵێک بەرداوەو هەروەها لە کاتی پشکنینیاندا ژمارەیەکی زۆر کەرەستەی دیجیتاڵی و پارچەی قوماشیان دۆزیەوە کە هێمای ئەم گرووپەیە.

سەرپەیڤ