تشرینی یه‌که‌م 22, 2022 14:04 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ڕاپێچ کردنەکان بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ گروپی «فەتۆ» لە تورکیا

دادگای ئانتالیا لە تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 32 کەس بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ گروپی «فەتۆ» دەرکرد.

ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە ئەندامانی گروپی «فەتۆ» لە ئانتالیا 102 تۆمەتبار دەستگیرکراون و بە فەرمانی داواکاری گشتی شارەکەش 32 کەسیان سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی بڕیاری ئەم دادگایە، ٦٥ کەس بە مەرجی کۆنترۆڵکران ئازاد کران و ٤ کەسی دیکەش سزای ماڵگیرکرانیان بۆ دەرچوو.

لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016ەوە تائێستا دەیان هەزار کەس لەوانە هێزە ئەمنییەکان، سوپا، دادوەری، مامۆستایانی زانکۆ و دامەزراوەحکومییەکانی دیکە لە تورکیا دەستگیرکراون و وەدەر نراون و یان زیندانی کراون.

«فەتحوڵڵا گوێلەن» لە ئێستادا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ئەمریکا دەژی و تا ئێستا ئانکارا نەیتوانیوە واشێنگتۆن ڕازی بکات ڕادەستی بکاتەوە.

سەرپەیڤ