تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 18:09 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی یازدە ڕۆژنامەنووسی تورکی لایەنگری کورد

یازدە ڕۆژنامەنووسی پەیوەندیدار بە میدیاکانی لایەنگری کوردانی تورکیا ، دەستگیرکران.

دەستگیرکرانی ئەم یازدە ڕۆژنامەنووسەی تورکیا دوای چەند ڕۆژێک لە پەسەندکردنی یاسای ھەراسازکەری میدیایی ئەم وڵاتە ڕوویدا. بەپێی ئەم یاسایە ئەو کەسانەی کە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست دەبنە هۆی نیگەرانیی گشتی، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، ڕێکخراوێکی هەواڵدەریی لایەنگری کورد بە ناوی "میزۆپۆتامیا" (میزۆپۆتامیا) ڕایگەیاند کە «دیرێن یورتسۆر» سەرنووسەرو هەشت ڕۆژنامەنووسی دیکەی ئەم ڕێکخراوەیە لە ئیستەنبوڵ و پێنج شاری دیکە دەستبەسەر کراون.

دوو ڕۆژنامەنووسی دیکەی ڕێکخراوی هەواڵدەریی "جەین نیوز" دەستبەسەرن.

بەپێی ئامارەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی تورکیا، ئەم وڵاتە لە لیستی خاوەنی زۆرترین ژمارەی رۆژنامەنوسانی زیندانیکراوی جیهاندایە و لە ئێستادا لانیکەم ٣٥ رۆژنامەنووس لە زیندانەکانی تورکیادان بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی دژی "تیرۆر"ەوە.

سەرپەیڤ