ڕەخنەی وتەبێژی پارتی دادو گەشەی تورکیا لە میدیاکانی ڕۆژئاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i414652-ڕەخنەی_وتەبێژی_پارتی_دادو_گەشەی_تورکیا_لە_میدیاکانی_ڕۆژئاوا
وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی تورکیا لە میدیاکانی ڕۆژئاوا لە بەر بڵاوکردنەوەی بابەتی دژ بە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی ڕەخنەی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2023 20:02 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی وتەبێژی پارتی دادو گەشەی تورکیا لە میدیاکانی ڕۆژئاوا

وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی تورکیا لە میدیاکانی ڕۆژئاوا لە بەر بڵاوکردنەوەی بابەتی دژ بە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ «عومەر چەلیک» وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدانی تورکیا، ڕۆژی هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسی، لەم دواییانەدا بەشێک لە میدیاکانی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی گەڵاڵە بۆکراو بە هێرشی پڕوپاگەندەیی و ڕاستەوخۆ «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیایان داوەتە بەر ھێرشی پڕوپاگەندەو بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕەوتی ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەدا خۆیان ھەڵدەقورتێنن.

«عومەر چەلیک» وتیشی، میدیاکانی ڕۆژئاوا بە ئاشکرا ئاماژە بەو ڕاستییە دەکەن کە نیگەرانن لە سیاسەتە بنەمادار و سەربەخۆکانی سەرۆک کۆماری تورکیا، بەو پێیەی ئەمڕۆ چالاکییەکانیان چالاکیی میدیایی نین، بەڵکو پڕوپاگەندەی ڕەش و ناشارەزایانەن.

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا که بڕیار بوو له 18ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوه بچێت، نزیکەی مانگێک کەوتە پێشەوەو بڕیارە لە 14ی مانگی مای دا بەرپا بکرێت.