سوپاس و پێزانینی گەل و بەرپرسانی تورکیا بۆ گروپی فریاگوزاریی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i415240-سوپاس_و_پێزانینی_گەل_و_بەرپرسانی_تورکیا_بۆ_گروپی_فریاگوزاریی_ئێران
گەل و دەسەڵاتدارانی سوریا هاوکاری و فریاگوزاریی ئێرانیان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئەم وڵاتە بەرز نرخاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2023 18:41 Asia/Tehran
  • سوپاس و پێزانینی گەل و بەرپرسانی تورکیا بۆ گروپی فریاگوزاریی ئێران

گەل و دەسەڵاتدارانی سوریا هاوکاری و فریاگوزاریی ئێرانیان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئەم وڵاتە بەرز نرخاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «پیر حسێن کولیوەند»، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، کە گەشتێکی بۆ شارەکانی باشووری تورکیا و ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان کردبوو، ڕایگەیاند، ٢٠٠ فریاگوزاری بەئەزموونی ئێرانی بە تەواوی ئامێرەکانەوە لە یەکەم کاژێرەکانی بوومەلەرزەکە ڕەوانەی تورکیا کراون ، وتیشی: گروپە فریاگوزارییەکانی ئێران توانیان شایستەیی خۆیان نیشان بدەن بە دۆزینەوەی فریاخوازان و پێدانی فریاگوزاری لە کاتی خۆیدا.

بەرپرسی مانگی سووری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە، ئەدای گرووپە فریاگوزارییەکانی ئێران لەلایەن گەل و بەرپرسانی تورکیاوە بەرز نرخێنرا، وتیشی: ئێستا هاوکارییە مرۆییەکانی گەلی ئێران لەڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە ڕەوانەی تورکیا دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ھەتا ئێستا ژمارەی گیان لە دەست داوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا لە سنووری ٣٦ هەزار کەس نزیک بووەتەوە.