نیسان 05, 2023 07:02 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: ئەنجومەنی ئاسایش پێویستی بە چاکسازییە

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە جەختی لەوە کردەوە کە بەو پێیەی ئەنجومەنی ئاسایش ناتوانێت چارەنووسی مرۆڤایەتی دیاری بکات، پێویستی بە چاکسازییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەردۆغان» کە لە ئێوارەخوانێکدا لەگەڵ باڵوێززە بیانییەکان لە ئەنقەرە قسەی دەکرد، وتی: ئەنجومەنی ئاسایش پێویستی بە چاکسازیی خێرا و هەمەلایەنەیە، چونکە دۆخی ئێستا ڕێگەی پێنادات چارەنووسی مرۆڤایەتی دیاری بکات.

«ئەردۆغان» پێشتریش لە قۆناغ و ئاستی جۆربەجۆردا ناڕەزایی بەرامبەر بە پێکهاتەی ئێستای نەتەوە یەکگرتووەکان و بەتایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە دەر بڕی بوو.

ھەروەھا ئەوەشی وتووە کە: نەبوونی سەقامگیری لە سووریا، فەلەستین، یەمەن، ئەفغانستان و ناوچەکانی دیکەی جیهان، نموونەیەکی ئاشکرای لەمپەری سەر ڕێگای دامەزرانی سیستەمی دادپەروەرییە لە جیهان دا، بەڵام بە پێچەوانەی دیارەکان، دەزگای ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ ڕێگریکردن و کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکان، کاریگەر نەبووە.

ئەردۆغان وتیشی: هەمووان دەزانن کە پێکهاتەی ئەم ڕێکخراوەیە کە بەپێی پێویستیی سەدەکانی ڕابردوو پێکهاتووە، ئیدی توانای وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆی نەماوە.

سەرپەیڤ