ھەڵکوتانەسەر نووسینگەی پارتی دەستەڵاتداری تورکیا
چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر نووسینگەیەکی هەڵبژاردنی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە ئەستەمۆڵ.
هێرشکردنە سەر نووسینگەکانی پارت و لایەنەکان لە تورکیا، چ یارو چ نەیار، ئاماژەیە بۆ ئەو ئاڵۆزییەی کە لە کەشوهەوای هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەدا دروست بووە.
«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا و کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان لە ڕاپرسییەکاندا بە کاندیدی براوە نایەتە ئەژمار، هەردوو کەمپی پارتی دەسەڵاتدارو هاوپەیمانیی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ململانێیەکی قورسیان دەست پێ کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ئاپریل، نوسینگەیەکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی تورکیاو دوێنێش نووسینگەیەکی پارتی دەستەڵاتداری داد و گەشە لەلایەن کەسانی چەکدارەوە کەوتنە بەرهێرش و پەلامار.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس شەوی ڕابردوو چەکدارەکان تەقەیان لە نووسینگەیەکی هەڵبژاردنی پارتی داد و گەشە لە ئەستەمۆڵ کرد.
دەسەڵاتدارانی تورکیا لە بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم هێرشەی کە هیچ زیانێکیشی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، بێ دەنگەیان لێ کردووە.
«عومەر جەلیک»، وتەبێژی پارتی داد و گەشەی دەسەڵاتدار، هێرشی سەر نووسینگەی پارتەکەی لە ئەستەمۆڵ لە سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا شەرمەزار کردووە و ئاماژەی بەوە داوە کە، پارتی دەسەڵاتدار دژی هەر جۆرە هەراسانکردن و هاندان و هێرشکردنە سەر دامەزراوە سیاسییەکانە.
حەوتەی ڕابردوو پۆلیسی تورکیا کەسێکی چەکداری دەستگیرکرد کە تەقەی لە نووسینگەی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە پارێزگای ئەدەنە کردبوو.
مانگی ڕابردوو لە ئەستەمۆڵ، لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە حەوت گولەنرابە نوسینگەی یەکێک لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەت لە ئەستەمۆڵ، واتە پارتی کۆماریخوازی گەل.
پارتی کۆماریخوازی گەل کە بە گرنگترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی حکومەت دادەنرێت، لە ماوەی دوو حەوتەدا دوو جار هێرشی کراوەتە سەر. سەرۆکی ئەم پارتە بە خەنیمی سەرەکیی ئەردۆغان دێتە ئەژمار.