زۆربوونی جم و جۆڵیی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق لە جەنگەی شەڕی غەززەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i422803-زۆربوونی_جم_و_جۆڵیی_سەربازیی_تورکیا_لە_باکووری_عێراق_لە_جەنگەی_شەڕی_غەززەدا
ژێدەرە ئاسایشییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە سوپای تورکیا هەوڵێکی بەربڵاوی دەست پێ کردووە بۆ پەرەپێدانی بازنەی ئامادەبوون و زیاتر کردن هەژماری هێزەکانی لە باکووری عێراق.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2023 08:30 Asia/Tehran

ژێدەرە ئاسایشییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە سوپای تورکیا هەوڵێکی بەربڵاوی دەست پێ کردووە بۆ پەرەپێدانی بازنەی ئامادەبوون و زیاتر کردن هەژماری هێزەکانی لە باکووری عێراق.

ژێدەرە ئاسایشییەکانی عێراق ڕایانگەیاند لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی سەرنجی هەموو حکومەتەکان و وڵاتان و گەلانی جیهان لەسەر مەسەلەی غەززە،  تورکیا هەوڵێکی بەربڵاوی دەست پێ کردووە بۆ پەرەپێدانی بازنەی ئامادەبوونی و زیاتر کردن هەژماری هێزەکانی لە باکووری عێراق. ئەم ژێدەرانە هەرەها دەڵێن کە تورکیا هێزی سەربازیی تازەنەفەسی خۆی لە زاخۆ و ناوچەی باتووفا و ناوچەکانی دەڤەری مەحموودییە لە نزیکی سنووری نێوان عێراق و سوریا سەقامگیر کردووە.

ئەم ژێدەرانە باسی ئەوەشیان کردووە کە درۆنە ناسکەرەکانی تورکیا هەموو ڕۆژێ خەریکی گەشت لێدانن لە ئاسمانی ناوچە سەرسنوورییەکانی عێراق و سوریا. ئانکارا یەکەگەلێکی تازەی لە ناوچە سەرسنوورییەکانی باکووری عێراق سەقامگیر کردووە  و جم و جۆڵ و چالاکیگەلێکیش لە نێو بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەدی دەکرێ. 

ژێدەرە عێراقییەکان دەڵێن؛ سوپای تورکیا لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا لە دوو ناوچەی "دێرەلۆک"  و "شیلادزێ" تا قووڵایی سی و پێنج کیلۆمەتریی خاکی عێراق هاتۆتە پێشەوە و سێزدە بنکەی سەربازی لە خاکی ئەم وڵاتەدا داناوە.