وشداری تورکیا بە رژێمی زایۆنی لەحاند ئۆپەراسیۆنی شیمانەیی مووساد لەم وڵاتەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i423485-وشداری_تورکیا_بە_رژێمی_زایۆنی_لەحاند_ئۆپەراسیۆنی_شیمانەیی_مووساد_لەم_وڵاتەدا
تورکیا وشداری داوە بە ڕژێمی زایۆنی لە حاند ئەنجام درانی هەرچەشنە ئۆپەراسیۆنێکی مووساد دژ بە حەماس لە خاکی ئەم وڵاتەدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2023 07:30 Asia/Tehran

تورکیا وشداری داوە بە ڕژێمی زایۆنی لە حاند ئەنجام درانی هەرچەشنە ئۆپەراسیۆنێکی مووساد دژ بە حەماس لە خاکی ئەم وڵاتەدا.

"عەلی یەرلیکایا" وەزیری ناوخۆی تورکیا وشداری داوە بە ڕژێمی زایۆنی لەحاند دواهاتە نالەبارەکانی هەڵمەتی شیمانەیی مووساد دژ بە ئەندامانی گرووپی فەلەستینیی حەماس لە خاکی تورکیادا. یەرلیکایا بە ئاماژە بە وشداری پێشووی دەزگە ئەمنییەکانی تورکیا لەحاند پلاندان و بەرنامەکانی مووساد، پێی داگرت: وەها کردەوەیەک بە هچ لەونێک قەبووڵ ناکەین و دواهاتی نالەباری بەدواوە دەبێ.

بە وتەی ئەم کاربەدەستە باڵای تورکیا، مەسەلەی هەڵمەتی مووساد دژ بە ئەندامانی حەماس لە خاکی تورکیا لە کۆبوونەوەی کابینەی تورکیادا خراوەتە بەر باس. کوشتاری خەڵکی مەدەنی لە غەززە بەدەستی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو شکستەی لەهەمبەر ئۆپەراسیۆنەکەی خۆڕاگریی فەلەستینیی حەماس، بەرەوڕووی بوویەوە، بۆتە هۆی هەستانەوەی شەپۆلی ڕق و بێزاریی هەموو خەڵکی جیهان بەرامبەر بەم ڕژێمە. ئەمدواییە ڕاپۆرتگەلێک بڵاو بوونەوە لەبارەی ئەوەی کە مووساد خەریکی پلاندانانە بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتگەلێک دژی ئەندامانی حەماس لە دەرەوەی فەلەستین لەوان تورکیا و قەتەر. بڵاو بوونەوەی ئەم چەشنە هەواڵانە، بووە هۆی ئەوەی تورکیا وشدار بداتە زایۆنییەکان.