سوپای توركیا زنجیره‌ چیای مه‌تین له‌ سنوری ئامێدی تۆپباران ده‌كات
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i428332-سوپای_توركیا_زنجیره_چیای_مه_تین_له_سنوری_ئامێدی_تۆپباران_ده_كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی دێره‌لوك رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا زنجیره‌ چیای مه‌تین-ی له‌ سنوری ناحیه‌ی دێره‌لوك له‌ قه‌زای ئامێدی تۆپباران كرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2024 09:15 Asia/Tehran

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی دێره‌لوك رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا زنجیره‌ چیای مه‌تین-ی له‌ سنوری ناحیه‌ی دێره‌لوك له‌ قه‌زای ئامێدی تۆپباران كرد.

شاهێدحاڵێك له‌ ناحیه‌ی دێره‌لوك راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا زنجیره‌ چیای مه‌تین-ی له‌ سنوری ناحیه‌ی دێره‌لوك له‌ قه‌زای ئامێدی تۆپباران كرد و دیارنییه‌ ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته‌ كوێیه‌، هێشتاش زانیاریه‌كان نازانرێت.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی تیمی عێراقی ڕێکخراوی (سی پی تی)، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی 6ی 2024، سوپای تورکیا 833 هێرش و بۆردومانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، كه‌ 365 هێرش و بۆردومان له‌ پارێزگای دهۆک، 356 هێرش و بۆردومان له‌ پارێزگای هەولێر، 102 هێرش و بۆردومان له‌ پارێزگای سلێمانی و 10 هێرش و بۆردومانیش له‌ پارێزگای نەینەوا بون.