ئۆندۆر: سەردەمی برایەتی و ئاشتی لە تورکیا دەست پێ بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i434472-ئۆندۆر_سەردەمی_برایەتی_و_ئاشتی_لە_تورکیا_دەست_پێ_بووە
یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەی دەم پارتی پاش دیداری لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی وتی کە گەلێک گەشبینە سەبارەت بە دەستپێبوونی پرۆسەیەکی تازەی ئاشتی لە تورکیادا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2024 14:45 Asia/Tehran
  • ئۆندۆر: سەردەمی برایەتی و ئاشتی لە تورکیا دەست پێ بووە

یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەی دەم پارتی پاش دیداری لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی وتی کە گەلێک گەشبینە سەبارەت بە دەستپێبوونی پرۆسەیەکی تازەی ئاشتی لە تورکیادا.

"سێری سورەیا ئۆندۆر" نوێنەری پەرلەمان و جێگری سەرۆک پەرلەمانی تورکیا لە وتوێژێکدا دەستکەوتەکانی دیداری ڕۆژی شەممەی شاندەکەی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەندیخانەی ئیمرالی بە هیوابەخش وەسف کرد. ئۆندۆر وتیشی: ئەم دیدارە لە جەوێکی پڕڕێز و حورمەتدا بەڕێوەچوو، بەڵام لەبەر هەستیاریی یەکجار زۆری ئەم قۆناغەی وتووێژەکان ناتوانین وردییاتی زیاتری بخەینە بەر دەست. ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی پرۆسەکە و ڕێزگرتن لەو توێژانەیە کە خەریکە ئەنجام دەبێت.

ئەندامی شاندەکەی دەم پارتی هەروەها وتیشی: ئەگەر بمانهەوێ تەنیا یەک ڕستە سەبارەت بەم دیدارە بڵێین، ئەوەیە کە لە چاو ڕابردوو گەلێک هیوادارترین، ئێستا سەردەمی برایەتی و ئاشتی لە تورکیایە، ئێمە بەنیازین لە ساڵی تازەدا بەیاننامەیەکی تۆکمە و ورد و ڕێک سەبارەت بە ئەم پرۆسەیە بڵاو بکەینەوە.

شایانی باسە هەوڵەکانی پێشوو بۆ دانوستانی ئاشتی لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاگیردرا.