پێشوازی هاکان فیدان لەدانیشتنی نائاسایی وڵاتانی ئیسلامی
وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە وتووێژ لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، لەسەر پێویستی بەردەوامکرانی لاگری وپشتیوانی هەموو وڵاتانی ئیسلامی لە مافی گەلی فەلەستینی وەبیرهێنایەوە ولە پیشنیاری سەییدعەباس عەراقچی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەبارەی غەززە پێشوازی کرد.
سەیید عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وهاکان فیدان وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری تورکیا شەوی شەممە بیستی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لە پێوەندیەکی تەلەفونی لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە بەتایبەت دوایین گۆڕانکاریەکانی فەلەستینی داگیرکراو وپێوەندی دوولایەنەی ئێران- تورکیا ڕاوێژکاریان کرد.
عەراقچی بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتی بەبڕانەی وڵاتان لەگەڵ کۆچاندنی بەزۆرەملی فەلەستینیەکان لە غەززە ، ئەم پیلانەی درێژەی گەڵاڵەی جێنوساید وبەرەکوژی لە فەلەستین وەسف کرد ولەسەر پێویستی گرتنی هەڵوێستی بەبڕانە ویەکگرتوو لە لایەن وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرنگاربوونەوەلەگەڵیان جەختی کرد وخوازیاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە ودانیشتنی خێرای وەزیرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ پیداچوونەوەبەم مژارە بوون. هاکان فیدان هەروەها لەسەر پێویستی بەردەوامکرانی داکۆکی وپشتیوانی هەموووڵاتانی ئسیلامی لە مافی خەڵکی فەلەستینی وەبیرهێنایەوە ولە پیشنیاری وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی پیشوازی کرد.