ئەردۆغان: سزادانی ڕژێمی " ئیسرائیل" بۆ خەسارگەیاندنەکانی بە غەززە زەروری وپێویستە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوتی: ناتانیاهۆ دەبێ لەدووی دانی ١٠٠ ملیارددوڵارزیان وخەساربە کەرتی غەززە بێت نەئەوەی کە لەدووی زێدونیشتمانی جێگرەوەبێت بۆ دانیشتووانی ناوچە.
ناوبراو وتی: بڕاوم هەیە پیشنیارەکانی دەرکردنی فەلەستینیەکان لە سەرزەوی فەلەستین کە هەزاران ساڵە لەوێ دەژێن نابێ بەجیدی بزانین .
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: نابێ ئیزن بدەێن بە ئیسرائیل هەتا ئەم ڕێگە وڕێبازە بەردەوام بکات بە جۆرێک کە هەست بکات دوای ئەم هەموو کاولکاری وکوشت وبڕوقەڵاچوو کردنەی کەرتی غەززە هیچ نەقەوماوە.
ئەردۆغان جەختی کرد : حکومەتی ئیسرائیل " سەرەتا دەبێ لەبەر کاولکاریەکان لە غەززە سزابدرێت ودوای ئەوە ئۆپراسیۆنی ئاوەدانکردنەوە لەو ناوچە دەسپێبکات. دەبێ ئەو ماڵ وزەویانەی کە ئیسرائیل، وشاروچکە نشینە سەرەڕووکان لە فەلەستینیەکانیان داگیرکردووە بگەڕیننەوە بە خاوەنانی سەرەکیان .
.