ئاب 23, 2025 19:18 Asia/Tehran
  • هۆشداری سەبارەت بەیەکێک لە نالەبارترین قەیرانەکانی تورکیا لە ماوەی 52 ساڵی ڕابردوو

سیاسەتمەدارێکی تورکیا هۆشداری دەدات لە پەرەی وشکەساڵییەکی سەخت لە سەرتاسەری وڵاتدا

 گۆکان زەیبەک  جێگری سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا  هۆشداری دەدات لەوەی تورکیا خراپترین وشکەساڵی لە ماوەی ٥٢ ساڵی ڕابردوودا بەخۆیەوە دەبینێت و نەخشەی وشکەساڵی ١٢ مانگی ڕابردووی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە. جێگری سەرۆکی جەهەپە، دوێنێ لە پۆستێکیدا لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی، قەیرانی تورکیا تەنیا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا نییە، بەڵکو دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵە و پشتگوێخستنی هۆشداریی شارەزایان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەگەڕێتەوە. زەیبەک ڕایگەیاند کە ڕێژەی بارانبارین لە تورکیا بە ڕێژەی لەسەدا ٢٦ کەمی کردووە. بەنداوەکان بە خێرایی چۆڵ دەبن و کۆمپانیاکانی کانگا ئاوی ژێر زەوی دەدزن.

سەرپەیڤ